راکان جبوری رایگەیاندووە

کوتلە عەرەبیەکانی کەرکوک بۆ ئەنجومەنی پارێزگا هاوپەیمانیان پێکهێنا

964+

ژووری هەواڵ

کەمێک لەمەوبەر راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک هاوپەیمانی سەرجەم کوتلە عەرەبیەکانی ئەنجومەنی پارێزگای لەناو هاوپەیمانییەک راگەیاند.

هاوپەیمانیەکە بەناوی “کوتلەی یەکگرتووی عەرەبی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک”، کە هەریەکە لە (هاوپەیمانی عەرەبی، هاوپەیمانی سەرکردایەتی و هاوپەیمانی عروبە) لەخۆدەگرێت.

ئەو لیستانەی هاوپەیمانیان پێکهێناوە ئەوانە ژمارەی کورسیەکانیانە:

هاوپەیمانی عەرەبی 102 هەزار و 558 دەنگی هێناوە و  3 کورسیی بەدەستهێناوە.

هاوپەیمانی سەرکردایەتی 61 هەزار و 612 دەنگی هەیە و 2 کورسی بەدەستهێانەوە.

هاوپەیمانی عروبە 47 هەزار و 919 دەنگی بەدەستهێناوە و یەک کورسی هەیە.

رۆژی 28.12.2023 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی راگەیاند و بەپێی ئەنجامەکان کورد 7 کورسی و بەرەی تورکمانی دوو کورسی بەدەستهێناوە جگە لەو ئەنجامەی لیستە عەرەبیەکان کە خراوەتە روو.

زانیاری ورد لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ل...

زانیاری ورد لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک