لە فیلمێکی دۆکیۆمێنتاریی قسەی کردووە

رۆناڵدۆ باسی مۆندیال و مێسی ده‌كات

964+
سۆما حه‌كیم زاده‌

تۆڕی نێتفلێکس، فیلمێکی دۆکیۆمێنتاریی تایبەتی لەسەر مۆندیالی 2022ی قەتەر دروستکردووە، بەشێکیشی باس لە کاپتنە بەناوبانگەکانی جامی جیهانی دەکات، هەروەها کریستیانۆ رۆناڵدۆش لە بەشێک لەو گفتوگۆیانەدا قسه‌ی كردووه‌.

سەبارەت بە وێنە بەناوبانگەکەی براندی لوی ڤیتۆن، کە خۆی و لیۆنێل مێسی یاریی شەترەنج دەکەن، رۆناڵدۆ وتی: دەتوانیت لە زۆر بوارەکانی ژیاندا سەرکەوتوو بیت نەک تەنیا شەترەنج، مرۆڤ دەتوانێت لە ژیاندا سەركه‌وتووبێت.

پاشان قسەکان دەچنە سەر بردنەوەی مۆندیال، رۆناڵدۆ دەڵێت: هەمووان دەیانەوێت مۆندیال ببەنەوە و ئەم پاڵەوانیه‌تییە ببەنەوە، بەڵام تەنیا یەک پاڵەوان هەیە!

لە بەشێکی دیکەی ئەم فیلمە دۆکیۆمێنتارییە، پرسیار لە ئەفسانەی پۆرتوگالی دەکرێت، “ئەگەر داوات لێبکەم ئەمڕۆ کۆتایی بە ژیانی تۆپی پێت بهێنیت، ئایا هەست بە رازیبوون دەکەیت لەوەی کە به‌ده‌ستت هێناوه‌؟ رۆناڵدۆ لە وەڵامدا دەڵێت: بەڵێ بە دڵنیاییەوە.

رۆناڵدۆ كه‌ی واز له‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ده‌هێنێت؟

رۆناڵدۆ كه‌ی واز له‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ده‌هێنێت؟