كۆنتڕۆڵ كرا
به‌رگریی شارستانیی سلێمانی لێكۆڵینه‌وه له ئاگره‌كه‌ی نه‌ورۆز سیتی ده‌كات
964+
رێژوان مامه قادر
ئه‌و ئاگره‌ی له شوقه‌یه‌كی نه‌ورۆز سیتی له سلێمانی كه‌وته‌وه، كۆنتڕۆڵ كرا و به‌رگریی شارستانییش خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌یه.
ئارام عه‌لی وته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی سلێمانی به 964ی وت، دوای هه‌وڵی زۆری تیمه‌كانیان، توانیان ئاگری شوقه‌یه‌كی نهۆمی 12 له نه‌ورۆز سیتی كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا به قسه‌ی خاوه‌ن ماڵه‌كه، ئاگره‌كه به‌هۆی كاره‌بای سپلیتی ماڵه‌كه بووه، به‌ڵام وتیشی، “ئێمه لای خۆمان خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ین له هۆكاری ئاگره‌كه”.
ئارام عه‌لی دووپاتیكرده‌وه، ئاگره‌كه ته‌نیا له یه‌ك شوقه بووه و نه‌په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ شوقه‌ی دراوسێیه‌كانی.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه نزیكی كاتژمێر 09:00 ئاگرێك له شوقه‌یه‌كی نهۆمی 12ی نه‌ورۆز سیتی له سلێمانی كه‌وته‌وه.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا