ساڵى 2024 چۆن دەبێت؟

نرخى نەوت بە 77 دۆلار جێگیر بوو

964+

وریا فەتاح

هەرچەندە بە هۆى هاتنى ساڵى نوێ پشووى بازاڕە دارایی و بازرگانییەکان لە جیهاندا دەستیپێکردووە، بەڵام لە دوادین داخستن و مامەڵەکردندا نرخى نەوتى برێنت بە 77 دۆلار و چوار سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت بۆ هەر بەرمیلێک.

نەوتى سووکى تەکساسیش بە 71 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەراورد بە نرخى دوێنێى دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە.

لە بارەى نرخى نەوت لە ساڵى 2024دا، زۆربەى بۆچوون و پێشبینییەکان بۆ ئەوەن نرخەکە لە نێوان 75 بۆ 90 دۆلار دەبێت، ئەلێکساندەر نۆڤاک، جێگری سەرۆک وەزیرانی رووسیا پێشبینی دەکات کە نرخی نەوت لە 2024دا لە نێوان 80 بۆ 85 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، بێت.

پێنج بانکە گەورەکەی ئەمریکاش پێشبینیی دەکەن تێکڕای نرخی نەوتی خاوی برێنت لە ساڵی 2024دا بگاتە 85 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، کۆمپانیای گۆڵدمان ساکسیش لەم دواییانەدا پێشبینی کردبوو نرخی نەوتی خاوی برێنت لە 2024دا بگاتە نێوان 70 بۆ 90 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

لە هەمان کاتدا کۆمپانیای سیتی گرووپ پێشبینی دەکات تێکڕای نرخی نەوت لە ساڵی 2024دا نزیکەی 75 دۆلار بێت بۆ هەر بەرمیلێک کە نزمترینە.

نرخی نەوت 80 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت 80 دۆلاری تێپەڕاند