بە چ رێگایەک دەزانیت ژەهراوى بوویت؟

دۆخى تەندروستى ئەو کەسانە چۆنە کە بە خواردنى قارچک ژەهراوى ببوون؟

964+

وریا فەتاح

دواى ئەوەى رۆژى چوارشەممەى رابردوو، شەش کەس لە رانیە بەهۆى قارچکەوە ژەهراوى ببوون، دۆخى تەندروستییان جێگیرە و ئەو پزیشکەى چارەسەرى کردوون، دەڵێت: دواى 10 رۆژ دەبێت پشکنینیان بۆ بکەینەوە.

تەها محەمەد، وتەبێژى تەندروستى راپەڕین، لەبارەى دۆخى تەندروستى ئەو کەسانە بۆ 964 قسەى کردووە و دەڵێت: سەرەتا کە هێنایانن بۆ نەخۆشخانە تەندروستییان باش نەبوو، بەڵام دواتر چارەسەرى پێویستیان بۆ کراو ئێستا نەخۆشخانەیان جێهیشتووە و لە ماڵەوەن.

د.هێمن حسێن، پزیشکى پسپۆڕى هەناوى کە چارەسەرى تەندروستى بۆ ئەو شەش کەسە کردووە، بە 964ى وت، “کاتێک هاتن ئازارى زۆریان هەبوو، نیشانەکانى ژەهراویبوونیان لەسەر دەرکەوتبوو، سەرەتا جۆرى ژەهراویبوونەکەمان دیاریکرد و دواتر بەپێى نیشانەکان چارەسەرمان پێدان”.

هەرچەندە نەخۆشەکان یەک شەو لە نەخۆشخانە لە ژێر چارەسەر مانەوە، بەڵام بەوتەى د.هێمن، دواى 24 کاتژمێر پشکنینى جگەر و گورچیلەمان بۆکردن، دواى 10 رۆژى دیکەش دەبێت جارێکى دیکە هەمان پشکنینیان بۆ ئەنجام بدەینەوە، چونکە هەندێ جۆرى قارچک تا 10 رۆژ کاریگەرییەکەى دەمێنێتەوە.

ئەو پزیشکە ئەوەشى خستەڕوو، هەندێ جۆرى قارچک بکوژە، بەڵام لە هەرێمى کوردستان ئەو جۆرەیان زۆر کەمە.

بەمشێوەیەش نیشانەکانى ژەهراویبوونى بە قارچک بۆ 964 خستەڕوو:

1. ئازارى سک و دڵ تێکهەڵاتن و سکچون و رشانەوە.

2. تاى بەرز و ئارەقکردنەوە و لەرزى زۆر.

3. سەرئیشەى تووند.

4. تێکچوونى تواناى بینین، بەشێوەیەک نەخۆش هەست بە ڵێڵبونى چاوى دەکات و فرمێسک دەکات و سوور دەبێتەوە.

ئەوانەی لە سۆران ژەهراوی بوون بەدەرزییەکی یەک دەفتەر د...

ئەوانەی لە سۆران ژەهراوی بوون بەدەرزییەکی یەک دەفتەر دۆلاری چارەسەرکران