رێژەی ناردنەوە گەیشتووەتە لوتکە

لەبارەی ناردنەوەی کۆچبەران عێراق و ئەڵمانیا رێککەوتنێکی نهێنیان واژۆ کردووە

964+

ژووری هەواڵ

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە رۆژنامەیەکی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی رێککەوتنێکی نوێ لەنێوان عێراق و ئەڵمانیا، لەم ماوەیەدا رێژەی ناردنەوەی کۆچبەرە عێراقییەکان لە وڵاتەوە گەیشتووەتە لوتکە.

رۆژنامەی “زویچۆ زەتایتنگ”ـی ئەڵمانی لە زاری چەند بەرپرسێکی وڵاتەکەوە بڵاویکردووەتەوە، وەک پابەندبوون بە رێککەوتنێکی نهێنی کە لەنێوان هەردوو وڵات واژۆکراوە، عێراق ئامادەیی تەواوەتی خۆی بۆ وەرگرتنەوەی کۆچبەرەکان دەربڕیوە.

رۆژنامەکە باس لەوە دەکات، وەک بەشێک لە رێککەوتنەکە، عێراق رەزامەندی دەربڕیوە بە وەرگرتنەوە ئەو کۆچبەرە کوردە ئێزدیانەی کە بەهۆی شەری داعشەوە ئاوارەی ئەڵمانیا بوون، هەروەها دیپۆرتکردنەوەی ئەو عێراقیانەی کە لە وڵاتەکەدا تاوانیان ئەنجامداوە.

رۆژنامەی “زویچۆ زەتایتنگ” نوسیویەتی، وەک ئاسانکارییەک بۆ دەرکردنی بڕیاری ناردنەوە یان نەناردنەوە کۆچبەرەکان، عێراق ئامادەیی دەربڕیوە بۆ پێشکەشکردنی هەموو بەڵگەنامەکانی ئەو کۆچبەرانەی داوای مافی پەنابەرێتی لە ئەڵمانیا دەکەن.

قاچاخچی ئەو بەلەمەی کە بەهۆیەوە کوردێک خنکا دادگایی کر...

قاچاخچی ئەو بەلەمەی کە بەهۆیەوە کوردێک خنکا دادگایی کرا