ژمارەی دانیشتووانی عێراق 42 ملیۆنی تێپەڕاند

964+
بەهرە محەمەد ئەمین – هەولێر

بە گوێرەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، تا کۆتایی 2022، ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکە گەیشتووەتە 42 ملیۆن و 248 هەزار و 883 کەس.

هەر بە گوێرەی ئه‌م ئامارە، 21% دانیشتووانی عێراق لە بەغدا دەژین، کە زیاتر لە نۆ ملیۆن کەس، کەمترینیشیان لە پارێزگای موسەنایە و 900 هەزار کەسی لێ نیشته‌جێیه‌.
لە ئامارەكه‌دا 56.5%ی دانیشتووان لە تەمەنی کارکردندان، واتە لە نێوان 15 بۆ 64 ساڵی.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ده‌ڵێت، لە ماوەی ساڵی 2022، یەک ملیۆن و 310 هەزار و 894 کەس لەدایکبوون، هەڵکشانی دانیشتوان بە رێژەی 2.5 % بووە.