لە عێراق
ئەمساڵ نزیکەی 15 هەزار بازرگانى مادەی هۆشبەر دەستگیر کراون
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی ناوخۆى عێراق رایگەیاند، لە ئەمساڵدا 14 هەزار و 857 بازرگانى مادە هۆشبەریان دەستگیر کردووە، کە 140 کەسیان بازرگانی نێودەوڵەتى بوون.
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی مادە هۆشبەرەکان لە وەزارەتی ناوخۆى عێراق، بەراورد بە ساڵى رابردوو ژمارەى دەستگیرکراوەکان بە تاوانى بازرگانى بە مادەى هۆشبەر بە رێژەی 25% زیادیکردووە و دەست بەسەر سێ تۆن و 500 کیلۆ مادەى هۆشبەردا گیراوە، 13 گەورە بازرگانیش کوژراون.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، رایگەیاند، لەو ژمارەیە نۆ هەزار و 600 تاوانبار سزاى لە سێدارەدان، زیندانى هەتا هەتایی و سزاى 25 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، چەند ناوچەیەکى هەرێمى کوردستان و پارێزگاى ئەنبار و دیالە بونەتە خاڵى گواستنەوەى مادەى هۆشبەر دەڵێت، زۆربەی ماددە هۆشبەرەکان لە نێویاندا حەبی کاپتاگۆن لە سوریاوە دەپەڕنەوە بۆ عێراق و حەشیش و مادەکانی دیکەش لە ئێران و تورکیاوە دەپەڕنەوە.