کەناری ئیتێل لە ئوستورالیا. وێنە:SOUTH AUSTRALIA
لە ئوستورالیا
هێرشی نەهەنگ گەنجێکی کوشت
964+
سۆما حەکیم زادە
پۆلیسی ئوسترالیا گیانلەدەستدانی گەنجێکی راگەیاند، ئەمەش دوای هێرشی نەهەنگەکان بووە لە یەکێک لە کەناراوەکانی هاوینەهەواری باشووری ئەم وڵاتە.
پۆلیسی ئوستورالیا رایگەیاند، تەرمی ئەو گەنجە لەنزیک کەناری ئیتێل Ethel beach لە نیمچە دورگەی یۆرک دۆزراوەتەوە، ئیتێل یەکێکە لە ناوچە گەشتیاریەکانی ئوسترالیا.
ئەمە دوایین حاڵەتی پەلاماری هێرشی نەهەنگ بووە کە لە ئاوەکانی باشووری ئوسترالیا لە چەند مانگی رابردوودا تۆمارکراوە.
دوای ئەمریکا، ئوسترالیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین هێرشی نەهەنگەکانی تێدا روودەدات.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی