هەینییش تەمە
پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
+964
پەری ساڵح
بە پێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵە و هیچ لە ئارادا نییە، تەنیا پەڵەهەور نەبێ، پلەکانی گەرماش نزیکە لە تۆمارەکانی دوێنێ و جیاوازی نییە.
کەشناسی بۆ سبەی هەینی پێشبینی دەکات، پلەکانی گەرما 1-2 پلە بەرز ببنەوە و ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا بێت، بەڵام ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری دروستبوونی تەمی تێدا هەیە، بە تایبەتی لە درەنگانی شەودا و مەودای بینینیش کەم دەبێتەوە
پێشبینیی پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە
هەولێر : 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 15 پلەی سیلیزی
دهۆک : 18 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 18 پلەی سیلیزی
سۆران : 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی