دیمەنی درۆنێکی تێکشکێندراو کە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی خراوەتە خوارەوە _ وێنە: ئەرشیف
لە گوندێکی نزیکی هەولێر بووە
دژە تیرۆری کوردستان: لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان درۆنێک خرایە خوارەوە
964+
فەهمی نەبی
دژە تیرۆری کوردستان لەبارەی خستنە خوارەوەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراو راگەیەنراوێکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت، لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان خراوەتە خوارەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە ئەمشەو کاتژمێر 7:50 خولەک لە نزیک گوندی ئاشۆکانی ناحیەی بەحرکە لە پارێزگای هەولێر، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان خراوەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
کاتژمێر 9:41 خولەکی ئەمشەو 964 زانیاری وردی لەسەر ئەو هێرشە درۆنیە بڵاوکردەوە.