59 گەریلا گیانیان لەدەستداوە

وەزیری بەرگری تورکیا: 12 سەربازمان کوژراون

964+

ژووری هەواڵ

بەگوێرەی ئامارێک کە لەلایەن وەزیری بەرگری تورکیا ئاشکرا کراوە، لە شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم چەند رۆژەدا، 12 سەربازی تورکیا کوژراون و 59 گەریلا و شەرڤانیش گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27.12.2023، یاشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا لە کۆبوونەیەک لەگەڵ سەربازانی وڵاتەکەی رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکە، 12 سەربازی تورکیا کوژراون و 13ـی دیکەش بریندار بوون.

لەبەرامبەر ئەو هێرشانەشدا، سوپای تورکیا 71 ئامانجیان لە باکوری سوریا و عێراق کردووەتە ئامانج و چەند ئۆپەراسیۆنێکی زەمینیان ئەنجامداوە کە بەهۆیانەوە 59 گەریلا گیانیانلەدەستداوە.

لەبەرامبەردا، پەکەکە دەڵێت، 36 سەربازی تورکیایان کوشتووە و دەستیشیان بەسەر 17 چەکی سەربازانی تورکیادا گرتووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە بەیانیەوە فڕۆکەکانی تورکیا پێنج جار هەریەکە لە گوندەکانی ساڵیاوا و کانی میرانی قەزای پێنجوێنیان بۆردوومان کردووە.

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی قەزای پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، چوار جار گوندی کانی میران و یەک جار گوندی ساڵیاوا بۆردوومان کراوە.

ئەمڕۆ تورکیا پێنج جار بۆردوومانی پێنجوێنی کردووە

ئەمڕۆ تورکیا پێنج جار بۆردوومانی پێنجوێنی کردووە