"ئەو خواردنگەیە بەتەنیا هی ئێمە نییە"
ئەگەر توانای پارەدانت نیە لای دایک و کوڕەکەی قەزای دوکان بێ بەرامبەر نان بخۆ
964+
بەرزان عوسمان – دوکان
لەبازاڕی قەزای دوکان، خواردنگەیەک هەیە کاغەزێکی هەڵواسیوە نووسیوەیەتی، “ئەگەر دەستت کورتە و توانای پارەدانت نیە، لێرە دەتوانی بێ بەرامبەر نان بخۆیت”.
ئامینە ئیسماعیل و رەهێل لەتیف دایک و کوڕن لە رێگەی کردنەوەی خواردنگەکەیەوە بژێوی ژیانی رۆژانەیان پەیدادەکەن، هەرکەسیش پارەی پێنەبێت دەتوانێت بێبەرامبەر لایان نان بخوات.
لە خواردنگەکەیان خواردنی برنج و شلە، گۆشت، نۆکاو، کولێرە بەقیمە و پیتزا پێشکەش بەهاوڵاتیان دەکەن.
ئامینە ئیسماعیل بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، “خوای گەورە کە ئەم ماڵەی بەئێمە داوە بەتەنیا هی ئێمە نیە، بەڵکو هی ئەو کەسانەشە کە توانای دارایان باش نیە و دەتوانن بێبەرامبەر خواردن بخۆن”.
رەهێل لەتیف بە 964ی وت، “ماوەی چەند ساڵێکە لەگەڵ دایکم ئەم خواردنگەیەمان کردوەتەوە لە پێناو خوای گەورەو وەک کارێکی ئاینی و مرۆیی ئەوکەسانەی کە دێنە خواردنگەکەمان و دەستیان کورتە یاخود پارەیان پێنیە بێبەرامبەر دەتوانن خواردن بخۆن”.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی