"پارە بەردەست نییە"

کارکردن لە یەکەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دەستی پێنەکردووەتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

کارکردن لەو نۆ هەزار و چوار یەکەیە دەستی پێنەکردووەتەوە، کە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بەسەر کەمدەرامەتاندا دابەشی دەکات و بەرپرسێکی وەزارەتەکە دەڵێت، پارە بەردەست نییە.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم ساڵانێکە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم نۆ هەزار و چوار یەکەی بنیاتناوە و هەیانە 95% و هەیانە 13%ـی کارەکانیان تەواو بووە، بەڵام تا ئێستا کارکردن لەسەریان نییە بۆ تەواوکردنیان.

توانا بەشیر، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، تەواوکردنی ئەو یەکانە نزیکەی 270 ملیار دیناریان پێویستە.

وتیشی، “سندووقی نیشتەجێکردنمان هەیە و ئەو پارەیەی تێیدا بووە بۆ پڕۆژەی دیکە خەرج کراوە، چاوەڕێ دەکرێت یان سندووقەکە پارەدار بکرێتەوە و دەست بە تەواوکردنی یەکەکان بکرێت.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لە مانگی هەشتی ئەمساڵەوە فۆڕمی ئۆنلاینی بۆ کەمدەرامەتان راگەیاند بۆ وەرگرتنی یەکە و بە پێی زانیارییەکانی وەزارەتەکە، نزیکەی 23 هەزار کەس فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە و تا 1.1.2024ـیش بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ژمارەی بەڕێوەباریەتییەکانی ز...

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ژمارەی بەڕێوەباریەتییەکانی زیاد دەکات