1016 کەسیش تووشی شێرپەنجە بوون

تەندروستی کەرکوک: لەمساڵدا زیاتر لە 34 هەزار منداڵ لەدایک بوون

964+

توانا نەقی

تەنیا لە ماوەی ئەمساڵدا لە کەرکوک زیاتر لە 34 هەزار منداڵ لەدایک بوون و نزیکەی دوو ملیۆن نەخۆشیش سەردانی نەخۆشخانەی کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک بڵاویکردەوە، بە پێی ئاماری ئەمساڵی تەندروستی تەنیا لە ماوەی ساڵی 2023 زیاتر لە ملیۆنێک و 754 هەزار سەردانیکەر سەردانی تەندروستییان کردووە.

هەلە ئامارەکان ئاماژە بەوەکراوە، 1016حاڵەتی شێرپەنجە لە کەرکوک تۆارکراوە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو ئەو رێژەیە کەمی کردووە کە ساڵی 2022 رێژەی توشبوون بە شێرپەنجە 1893کەس بووە.

دەشڵێت، لە ساڵی 2023 لە شاری کەرکوک 34 هەزار و 293 منداڵ لەدایکبووە.

هەروەها 140 هەزار و 394 کیلۆ خۆراکی بەسەرچوو لەناوبراون و 60 هەزار و 766 لیتر شلەمانی بەسەرچوو لەناو براوە.