“دەمانچەكەی سەدام لای جۆرج بوشی کوڕە”
+964
فەرهاد حەسەن – هەولێر
ئه‌فسه‌رێكی پێشووی سوپای ئه‌مریكا، چه‌ند نهێنییه‌ك له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی سه‌دام حسێن ئاشكراده‌كات و دەڵێت، ئەو دەمانچەی لەكاتی دەستگیركردنی لە سەدام گیرا، ئێستا لای جۆرج بوشی كوڕە.
كیڤن هۆلاند، ئه‌فسه‌رێکی پێشووی سوپای ئه‌مه‌ریكایە، بەشداری ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردنی سەدام حسێنی کردووە و لەم رۆژانەدا لە پۆدکاستێکدا دووبارە چیرۆکەکەی گێڕاوەتەوە.
دەڵێت، “له‌گه‌ڵ دیاریكردنی شوێنی سه‌دام حسێن له ناوچەیه‌كی كشتوكاڵی نزیك شاری تكریت، ئێمه به‌ره‌و شوێنه‌كه چووین، بینیمان چاڵێك به گه‌ڵا و خۆڵ حه‌شاردرابوو، له‌سه‌ره‌وه‌ش بۆری هه‌وای بۆ دانرابوو”.
هۆلاند دەیگێڕێتەوە، کە گه‌ڵا و خۆڵی سه‌ر چاڵه‌كە لادەبەن و بۆمبێكی ده‌نگیی دەخەنه ناو چاڵه‌كه، له‌ناكاو ده‌نگێك بە زمانی عەرەبی دەبیستن، ورده ورده شێوه‌ی كه‌سێكی قژ درێژیان لێ ده‌ردەكه‌وێت، دەبینن ئەوە سه‌دام حسێنه.
دەشڵێت، “یه‌كێك له هاوكاره‌كانم ده‌ستی سه‌دامی گرت، تا بتوانێت له چاڵه‌كه بێته ده‌ره‌وه، ده‌ركه‌وت چه‌كێكی جۆری ده‌مانچه‌ی كڵۆكی پێیه، له‌وكاته‌وه سه‌ربازێكمان چه‌كی خسته سه‌ر ده‌می سه‌دام حسێن، تا ده‌مانچه‌كه‌ی راده‌ست بكات، ئێستا لای سەرۆک بوشە”.
ئەوە یەکەمجار نییە ئەفسەر و سەربازانی پێشووی ئەمریکا چیرۆکەکانی خۆیان لە عێراق دەگێڕنەوە، بەڵام لە لایەن کۆشکی سپی، یان لایەنێکی فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە.