یانەی هەولێر نرخی یاریزانەکانی کەشف ناکات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
یاریزانی پیشه‌گه‌ری ئوردنی زه‌ید جه‌مال ئه‌بوعابد په‌یوه‌ندیی به مه‌شقه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێره‌وه كرد، یانه‌كه ئاماده نییه نرخی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه ئاشكرا بكات.
یانه‌ی هه‌ولێر به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ زه‌ید جه‌مال ئه‌بوعابدی یاریزانی ئوردنی كرد، یاریزانه‌كه دوو رۆژه به فه‌رمی په‌یوه‌ندیی به مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌وه كرد.
زه‌ید، كوڕی جه‌مال ئه‌بوعابدی ئه‌ستێره‌ی ناسراو و پێشووی تۆپی پێی ئوردنه و له‌دایكبووی 1993ـیه.
زه‌ید ئه‌بوعابد له هه‌ردوو هێڵی ناوه‌ڕاست و هێرشبردن یاریی ده‌كات، پێشتر یاریی بۆ هەریەك لە یانەکانی فەیسەڵی، ئه‌لسه‌ڵت، یەرمووك و شەباب ئوردن کردووە، هه‌روه‌ها لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکان، یاریی بۆ هەریەك لە هەڵبژاردەکانی تازە پێگەیشتووان، لاوان، ئۆڵمپی، هەڵبژاردەی یەکەمی ئوردن کردووە.
ئیبراهیم قادر به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولیر به 964+ی وت، “زه‌ید ئه‌بوعابد دوو رۆژه په‌یوه‌ندی به مه‌شقه‌كانی تیپه‌كه‌مانه‌وه كردووه و به گوڕوتینێكی زۆره‌وه به‌شداریی مه‌شقه‌كان ده‌كات”.
سه‌باره‌ت به ماوه و بڕی پاره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی، ئیبراهیم قادر ئاماده‌نه‌بوو نرخی گرێبه‌سته‌كه ئاشكرا بكات، به‌ڵام وتی، “ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی عێراقه”.
هاوكات یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه نرخی گرێبه‌ستی هیچ یه‌كێك له یاریزانه‌كانی ئاشكرا نه‌كردووه.
یانه‌ی هه‌ولێر، كه نازناوی “پاسه‌وانانی قه‌ڵا”ـی هه‌یه، له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ 17 یاریزان واژوو كرد، به‌ڵام راهێنه‌ری ئێستای تیپه‌كه به ئاستی هه‌ندێكیان رازیی نییه.
یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه نرخی گرێبه‌ستی هیچ یه‌كێك له یاریزانه‌كانی ئاشكرا نه‌كردووه
964+ ده‌زانێت له رۆژانی داهاتوودا راهێنه‌ری هه‌ولێر چه‌ند یاریزانێك به‌ڕێ ده‌كات، هه‌روه‌ها پێشتر ئیبراهیم قادر به 964+ وتبوو، یانه‌كه‌یان پلانی هه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانێكی دیكه بۆ هێڵی ناوه‌ڕاستی تیپه‌كه‌ی بكات.
یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه ئاست و ئه‌نجامه‌كانی له خولی نایابی عێراق خراپن، ئێستا تیپه‌كه له پله‌ی 15ی ریزبه‌ندییه و 12 خاڵی هه‌یه.