خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان
رۆژانی پشوو 19 بڕیاری بە وەزارەتی تەندروستی دەركرد
964+
فهرهاد حهسهن
وەزارەتی تەندروستی 19 بڕیار بۆ دامودەزگاكانی تەندروستی دەردەكات، تەواوی ئەو بڕیارانەشی بۆ رۆژانی پشووە و دەیانەوێت خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان بەردەوام بێت.
لە راگەیهندراوێكدا وهزارهتەکە دهڵێت، له رۆژانی پشووی فەرمی سهرى ساڵ نەخۆشخانە و دامودەزگا تەندروستییەکانى راسپاردووه، كه بهشێكیان دەوامی ئێشکگری بكهن بۆ کارئاسانی هاوڵاتییان و بەرژەوەندی گشتی.
بڕیارهكانى وهزارهتى تهندروستى بریتین له:
1- فریاکەوتنەکان (24) کاتژمێر کراوە دەبن بەشێوەی ئێشکگری.
2- دەوامی نەخۆشخانەکان بەشێوەی ئێشکگری دەبێت.
3- نۆرینگە دەرەکیەکان کراوە دەبن لە رۆژانی پشوو.
4- راوێژکارییە (24) کاتژمێرییەکان کراوە دەبن بەپێی خشتەی دەوامکردنیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکان دیاری دەکرێت.
5- سەنتەرەکانی ششتنی گورچیلە بەردەوام دەبێت بەشێوەی ئێشکگری کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکان دیاری دەکرێت.
6- تیمەکانی فریاگوزاری و هێلی (122) بەردەوام دەبن لە ئەرک و کارەکانیان بەشێوەی (24) کاتژمێری و بەهۆی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنرێت بۆ شوێنە گشتیەکانی پێویست و گەشتیاریەکان.
7- لەکاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان.
8- تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشیە گوازرەوەکان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونەکانیان.
9- پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت.
10- پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری لە رۆژانی پشوودا.
11- هێلەکانی مۆبایلی بەڕێوەبەر و بەرپرس و وەرگری بەشەکان کراوە دەبن و وەڵامی پەیوەندیەکان دەدرێنەوە لە رۆژانی پشوو.
12- لێژنەکانی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتیە گشتیەکان و نەخۆشخانەکان بەردەوام دەبن بۆ بەدواداچوونی دەوامی نەخۆشخانە و دەزگا تەندروستیەکان.
13- بۆ هەرکارێکی پێویست و لەناکاو پێویستە هێلی گەرمی پەیوەندی هەبێت.
14- هاتنەژوورەوەی راگەیاندن تەنها لە رێگای راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیەکان دەبێت.
15- ئاماری رۆژانە دەبێت لە ماوەی (24) کاتژمێر لە رێگای پەیوەندی مۆبایلەوە لە هەشتی بەیانی تاوەکو هەشتی بەیانی رۆژی دوایی رەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان.
16- رۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەکان رەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان.
17- ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین بکرێت.
18- بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراك بکرێت.
19- سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.