دیوارەکان درزیان بردووە
هەورە بروسکەیەک سێ ملیۆن دینار لەسەر ماڵێک کەوت
964+
وریا فەتاح
هاوشێوەى بوومەلەرزە، هەورە بروسکەیەک لە ماڵێکى ناحیەى سەروچاوەیدا و زیانى سێ ملیۆن دینارى لێدان.
ئەمڕۆ دووشەممە، هەورە بروسکەیەک لە ماڵێکى ناحیەى سەروچاوەی دا، کە هاوشێوەى بوومەلەرزەیەک زیانى بە ماڵەکە گەیاندووە.
شۆڕش ئیسماعیل، لێپرسراوى تیم لە بەرگرى شارستانى سەروچاوە، لە بارەى رووداوەکەوە قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت: هەورە بروسکەیەکى گەورە لەو ماڵەیداوە، بەڵام کاریگەرییەکەى هاوشێوەى بوومەلەرزە بووە.
هەرچەندە زیانى گیانى لە رووداوەکەدا نەبووە، بەڵام بەوتەى شۆڕش ئیسماعیل، لەلایەن تیمەکانیانەوە خەمڵاندن بۆ زیانەکان کراوە و کارەبا و هەموو ئامێرەکارەباییەکانى ماڵەکە سوتاون و دیوارەکانى درزى بردووە، بەشێوەیەک بەلاى کەمەوە زیانەکان بە سێ ملیۆن دینار مەزەندەکراون.