شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی سێریا ئه‌ی كه‌وته‌وه‌ڕێ
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
دوای وه‌ستانی زیاتر له مانگێك، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ـی كانوونی یه‌كه‌م، یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی ئیتالیا ده‌ستیپێكرده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به یاریی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی سالیرنیتانا و میلان، كه له گه‌ڕی 16یه، یارییه‌كانی خولی یانه پله یه‌كه‌كانی ئیتالیا ده‌ستیپێكرده‌وه، كه به “سێریا ئه‌ی” ناسراوه.
خولی ئیتالیا له 13ی تشرینی دووه‌می رابردوو، پێش ده‌ستپێكردنی مۆندیالی قه‌ته‌ڕ به پێنج رۆژ وه‌ستا، هه‌رچه‌نده ئیتالیا به‌شداریی مۆندیالی نه‌كرد.
ده‌ستیپێكی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆش به سه‌ركه‌وتنی میلان به 2-1 گۆڵ به‌سه‌ر یانه‌ی سالیرنیتانا كۆتایی هات.
هه‌روه‌ها یارییه‌كی دیكه‌ش له نێوان سامپدۆریا و ساسوولۆ كرا، كه سه‌ركه‌وتنی سامپدۆریا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی كۆتایی هات.
ئه‌مشه‌ویش چه‌ند یاریی دیكه له خوله‌كه دێنه ئه‌نجامدان، كه به‌م شێوه‌یه ده‌بن:
لیچی – لازیۆ 18:30
رۆما – بۆلۆنیا 18:30
كریمۆنێزی – یوڤێنتۆس 20:30
فیۆرێنتینا – مۆنزا 20:30
ئینته‌رمیلان – ناپۆلی 22:45
ئۆدینێزی – ئیمپۆلی 22:45.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه دوو یاریی دیكه له خوله‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه هێشتا كۆتاییان نه‌هاتووه، ئه‌وانیش ” سپێزیا – ئاتالانتا”، “تۆرینۆ – هێلاس ڤیرۆنا”.
له خوله‌كه‌دا 20 یانه به‌شدارن و ئێستا یانه‌ی ناپۆلی به 41 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه.
خولی ئیتالیا له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1898ـه‌وه ده‌ستیپێكردووه و یه‌كه‌م جار به به‌شداریی چوار یانه به‌ڕێوه‌چوو، یانه‌ی یوڤێنتۆس زۆرترین جار بووه‌ته پاڵه‌وانی خوله‌كه به بردنه‌وه‌ی 36 نازناو.