ئەگەر گەرما 53 پلەى سلیزى بێت بەرگە دەگرن

لەمساڵدا 210 هەزار گوڵ و دار لە هەولێر بەرهەمهێنراوە

964+

وریا فەتاح

تەنیا لەمساڵدا، زیاتر لە 210 هەزار دار و گوڵ لە شارى هەولێر بەرهەمهێنراوە، رێژەى سەوزایش نزیکدەبێتەوە لە 20%، دارەکانیش بەرگەى گەرماى هەولێر دەگرن.

سەروەر وەیسى کەریم، لێپرسراوى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى ئەندازەى پارکەکانى هەولێر، بە 964ى وت،”لە چوارچێوەی پلانی ساڵی 2023دا، بەمەبەستی زیادکردنی رێژەی سەوزایی لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر، لە رێگەی سێ نەمامگەی نموونەییەوە کە سەر بە ئەندازەی پارکەکانی هەولێرن، زیاتر لە 126 هەزار دار و 85 هەزار گوڵی جۆراوجۆر بەرهەمهێنران  و چێندراون.

بە وتەى لێپرسراوى راگەیاندنى ئەندازەى پارکەکانى هەولێر، دار و گوڵەکان لە 54 شوێنی شاری هەولێر چاندران، لەوانە ( قوتابخانەکان، باخچەى ساوایان، ماڵان و چەندین شوێنى تر).

“دارەکان بە شێوەیەکن کە بەرگەى پلەى گەرماى بەرز و تینوێتى دەگرن، بە شێوەیەک ئەگەر پلەى گەرما بگاتە 53 پلەى سلیزى، دارەکان بەرگە دەگرن”، سەروەر وەیسى واى وت.

جەختیش دەکاتەوە، لە پلانیاندایە لە ساڵی 2024دا ئاستی بەرهەمهێنانی دار و گوڵ بۆ دوو هێندەی ساڵی 2023 بەرز دەکەنەوە و ئێستاش رێژەى سەوزایى لە هەولێر لە 20%، نزیکبووەتەوە.

لە پارکەکانی هەولێر هیچ یاری و ئامێرێکی وەرزشی بە ساغی ...

لە پارکەکانی هەولێر هیچ یاری و ئامێرێکی وەرزشی بە ساغی نەماوەتەوە