رەوشی فڕۆکەخانە چۆنە؟
هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ی هێزەکانی هاوپه‌یمانان له فڕۆکەخانەی هه‌ولێر
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
05:14 نوێكردنه‌وه
گرووپی چه‌كداری “مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق” له تۆڕی تیلیگرام به‌رپرسیاریه‌تیی خۆیان له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی هاوپه‌یمانان له هه‌ولێر گرته‌ئه‌ستۆ و رایانگه‌یاند ئه‌وان هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه.
05:10
ئه‌حمه‌د هوشیار به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به 964ی راگه‌یاند، درۆنه‌كه له ناوچه‌ی مه‌ده‌نی فڕۆكه‌خانه نه‌كه‌وتووه خواره‌وه، هیچ گه‌شتێك نه‌وه‌ستاوه و هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه هیچ زانیارییه‌كی دیكه‌ی سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه لا نه‌بوو.
هەواڵی سەرەتا
كه‌مێك پێش ئێستا دژه تیرۆری كوردستان بڵاویكرده‌وه، هێرشكراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له هه‌ولێر.
ده‌زگای دژه‌تیرۆری كوردستان – هه‌ولێر، كه‌مێك پێش ئێستا بڵاویكرده‌وه، لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، به پێی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، کاتژمێر 04:03 خوله‌ك لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کراوه‌تە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
سه‌رچاوه‌كه باسی زیانه‌كانی هێرشه‌كه‌ی نه‌كردووه و ئه‌وه‌ش نه‌خراوه‌ته‌ڕوو هێرشه‌كه تێكشێنراوه یان نا.
به پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، هیچ گه‌شتێك هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه و بارودۆخه‌كه ئاساییه.