بەشێکیان دڕاون لەبەر بێشوێنی

لە کتێبخانەی ئاکرێ شوێنی کتێب نەماوە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

لە کتێبخانەی ئاکرێ شوێنی دانانی کتێب نەماوە، چالاکوانان و رۆشنبیرانی قەزاکە داوای دروستکردنی بینایەکی نوێ دەکەن.

کتێبخانەی ئاکرێ لە ساڵی 1963 دروست کراوە، نزیکەی 25 هەزار کتێب و سەرچاوەی تێدایە و  زۆربەی کتێبەکان کۆن و مێژوویین.

چالاکوان و رۆشنبیرانی ئاکرێ داواکارن حکومەت بینایەکی نوێ بۆ کتێبخانەی شارەکە دروست بکات و دەڵێن بینای کتێبخانەکە زۆر خراپە و بەشی زۆری کتێبەکان تێکچوون بەهۆی نەبوونی شوێنی گونجاوەوە.

عەبدولقەهار ئەحمەد بەڕێوەبەری کتێبخانەکە بە 964ـى وت،  بڕیار وایە لەساڵی ئایندە بینایەکی نوێ بۆ کتێبخانەکە دروستبکرێت.

وتیشی،نزیکەی 25 هەزار کتێبیان هەیە، ئێستا دەستیان بە جەردی ساڵانە کردووە و بە پێی تایبەتمەندی و زمانە جیاوازەکان جیاکاری بۆ دەکەن. بەشی زۆری کتێبەکان مێژویەکی کۆنیان هەیە پارێزگارییان لێ دەکەین.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

10 ساڵە ئاکرێ چاوەڕێی زانکۆیە

10 ساڵە ئاکرێ چاوەڕێی زانکۆیە