یاریگەی فرانسۆ هەریری.
کەرنەڤاڵ هەیە
ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێی عێراق دێنه هه‌ولێر
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره كه‌رنه‌ڤاڵێكی وه‌رزشی بۆ یاریزانه دێرینه‌كانی تۆپی پێی عێراق و شاری هه‌ولێر له هه‌ولێر رێكبخرێت.
نه‌ریمان محه‌مه‌د یاریزانی پێشووی تۆپی پێی شاری هه‌ولێر به 964ی راگه‌یاند، رۆژی 26ی ئه‌م مانگه میوانداریی ژماره‌یه‌كی زۆر له یاریزان و ئه‌ستێره‌كانی پێشووی تۆپی پێی عێراق ده‌كه‌ین له شاری هه‌ولێر.
وتیشی، كه‌رنه‌ڤاڵێكی وه‌رزشی و یارییه‌كی دۆستانه له نێوان ئه‌ستێره‌كانی عێراق و ئه‌ستێره‌كانی پێشووی تۆپی پێی شاری هه‌ولێر له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری رێكده‌خه‌ین، كه بڕیاره به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش و فیدراسیۆنی تۆپی پێ كوردستان به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن و هاوكاربن.
نه‌ریمان محه‌مه‌د، كه یه‌كێك بوو له دیارترین ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێی كوردستان و عێراق له ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتاكان، وتیشی، “له رێگه‌ی تۆڕی 964ـه‌وه بانگهێشتی هه‌موو یاریزانانی دێرینی هه‌ڵبژارده‌ی هه‌ولێر و یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌ین بۆ به‌شداریكردن له یارییه‌كه، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له 50 ساڵ به‌سه‌ره‌وه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان له‌و بۆنه وه‌رزشییه‌دا به‌شداریی بكه‌ن”.