بۆ ته‌ندروستى و ژینگه‌یی و گه‌شتیاری سوودى هه‌یه
توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر دارێكی نوێ بۆ سروشتى كوردستان زیاد ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه پێنج ساڵه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر دارێكى نوێى هێناوه و تاقیكردووه‌ته‌وه و وه‌ك خۆشیان ده‌ڵێن “سه‌ركه‌وتوو بووه” و ده‌یانه‌وێت بۆ سروشتى كوردستان زیادبكرێت.
داره‌كه ناوى جینكۆ یان گینگۆ (Ginkgo) یه، نیشتمانی ره‌سه‌نی وڵاتى چیینه، به‌پێی سه‌رچاوه كشتوكاڵیى و مێژووییه‌كان ته‌مه‌نی تاوه‌كو سێ هه‌زار ساڵ ده‌بێت.
له بواره‌كانی پزیشكی، ژینگه‌یی، پیشه‌سازی و خۆراكی، سووده‌ى لێوه‌رده‌گیرێت و گه‌ڵاكانى ره‌نگى زه‌رد و له‌دواى وه‌رینیشی بۆ سوودى ته‌ندروستى و خۆراكى به‌كار ده‌هێندرێت.
شێرزاد سه‌ڵاح عه‌لى، سه‌رۆكی به‌شی دارستان و ره‌زگه‌ری له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توێژینه‌وه‌ی كشتوكاڵی هه‌ولێر، به 964ـى وت، ماوه‌ى پێنج ساڵه به به‌رده‌وامى توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م داره ده‌كه‌ن و توێژینه‌وه‌كه‌شان سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێناوه.
وتیشی “دواى ئه‌وه‌ى تۆوى ئه‌و داره‌مان ده‌ستكه‌وت له‌هه‌ولێر چاندمان و سه‌ركه‌وتوو بوو”.
ناوبراو كه ماسته‌رى له‌سه‌ر رووه‌كناسی له وڵاتى به‌ریتانیا به‌ده‌ستهێناوه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و داره له به‌شێكی زۆرى كوردستان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌واڵه‌كه‌ى ده‌گونجێت، چونكه له ناوچه سارد و كوێستانییه‌كان گه‌شه ده‌كات.
دواى سه‌ركه‌وتنى توێژینه‌وه‌كه‌یان له هه‌ولێر پلانیان هه‌یه له هه‌ندێك ناوچه‌ى جیاجیاى هه‌رێمى كوردستان بیچێنن له‌وانه‌ش ئامێدى و چۆمان.
شێرزاد سه‌ڵاح، روونیكرده‌وه ده‌یانه‌وێت ئه‌و داره بۆ هه‌رێمی كوردستان زیادبكه‌ن چونكه جگه له سووده‌كانى دیكه‌ى، توانایه‌كی باشی بۆ هه‌ڵمژینى گازه زیانبه‌خشه‌كان هه‌یه.
له پلانیان دایه له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا به‌فه‌رمى سه‌رووى خۆیان له گونجاوى ئه‌و جۆره داره ئاگادار بكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ى له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌ك دارێكی سوودبه‌خش بۆ سروشته‌كه‌ى زیادبكرێت.