تاکسی نوێ دەهێنرێت، بەس بەمزوانە نا
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، رێگە بە هێنانی تاکسی نوێ دەدەن بۆ ناو هەرێمی کوردستان، هاتوچۆش باس لەوە دەکات، هێشتا بابەتەکە لە گفتوگۆدایە و نەبووەتە بڕیار.
هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، تاکسی مۆدێل نوێ دەهێننە هەرێم و بە قیستی درێژخایەن دەدرێت بە هاوڵاتیان.
964+ لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمەوە دەزانێت، تا ئێستا گرێبەست لەنێوان وەزارەتی ناوخۆ و هیچ کۆمپانیایەک بۆ هێنانی تاکسیی نوێ واژۆ نەکراوە.
ئەسعەد مەلا کەریم، بەڕێوەبەری پلاندانان و وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم بە 964+ـی وت “ئەوەی تا ئێستا گفتوگۆی لێکراوە ئەوەیە، ئەوانەی تاکسی کۆنیان پێیە دەتوانن بیمرێنن و تاکسی نوێ وەربگرن و ژمارەی ئۆتۆمبێلە کۆنەکەش لە ئۆتۆمبێلە نوێیەکە بدەن.”
ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەریدەخەن، زیاتر لە 85 هەزار تاکسی لە هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە.