پێشتر بە یاسا کراوە
ئه‌مریكا سیستمی به‌رگری بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دابین ده‌كات؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دوای ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌سه‌ر بودجه‌ی به‌رگری بۆ هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سیستمی به‌رگری بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دابین بكرێت.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا پڕۆژە یاسای سیاسەتی بەرگری ئەمریکای واژۆ کرد و ئاستی خەرجکردنی پێوانەیی ساڵانەی به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی گه‌یانده 886 ملیار دۆلار، كه بۆ خەرجییە سەربازییەکان و سیاسەتەکانی وەک هاوکاری بۆ ئۆکراینا و رووبەڕووبوونەوەی چین لە ناوچەی هیندستان و زەریای هێمن دابین ده‌كرێت.
کۆنگرێسی ئه‌مریكا هەفتەی رابردوو یاسای رێگەپێدانی بەرگریی نیشتمانی پەسەند کرد.
ئایا سیستمی به‌رگری بۆ پێشمه‌رگه دابین ده‌كرێت؟
له كۆتاییه‌كانی مانگی حوزه‌یرانی رابردوو لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له كۆنگریسی ئه‌مریكا، به‌ندێكی خسته ناو هه‌مواری وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ ساڵی 2024، كه داوا ده‌كات سیستمی به‌رگریی ئاسمانی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دابین بكرێت.
پێشتر مایڵز كاگینز، وته‌بێژی پێشووی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی دژی داعش رایگه‌یاندبوو، ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات هێرشه موشه‌كییه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان رابگرێت، به تایبه‌تی هێرشه‌كانی ئێران.
هه‌روه‌ها وتبووی، واشنتن كار ده‌كات بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی دابینكردنی سیستمی به‌رگری، ئه‌مه‌ش به دوو قۆناغ، له قۆناغی یه‌كه‌مدا پاره‌ی بۆ دابین ده‌كات و له قۆناغی دووه‌میشدا سیستمی به‌رگری، ئه‌مه‌ش درێژه‌پێدانی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكایه بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه له 2014 و دوای هێرشه‌كانی داعش ده‌ستیپێكردووه.
ئێستا و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی 2024 پرسیاری ئه‌وه دێته پێشه‌وه، ئایا ئه‌مریكا سیستمی به‌رگری بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دابین ده‌كات؟