رێنمایى دەکرێن
لە هەڵەبجە خولێک بۆ 30 جوتیار کرایەوە
964+
محەمەد عومەر-هەڵەبجە
بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە، لە بارەی شێوازی نوێی چاندنی گەنم و پاراستنى گەنمەوە، خولێکی بۆ 30 جوتیاری سنوری پارێزگاکە کردەوە.
سەعدی غەفور، لێپرسراوی بەشی رێنمایی کشتوکاڵی هەڵەبجە بە 964ی وت،”ئامانجمان لە کردنەوەی خولەکە شارەزاکردنی جوتیارەکانمانە بە شێوازی نوێی چاندنى گەنم و پاراستنى گەنم لە نەخۆشى”.
خولەکە بەسێ قۆناغ دەوترێتەوە و بۆماوەى سێ مانگ بەردەوام دەبێت، بەشێکى کەوتبووە پێش وەرزى تۆو چاندن و قۆناغى دووەم لە مانکى یەکى ساڵى داهاتوودایە و لەسەر شێوازى پاراستنى گەنمە و لە مانگى دووى ساڵى داهاتوشدا باس لە شێوازى ئاودان دەکرێت.
بەپێى قسەى لێپرسراوى بەشى رێنمایى کشتوکاڵى هەڵەبجە، ساڵانە لە ناوەراستی مانگی 11 بۆ ناوەراستی مانگی 12
دەستدەکرێت بە چاندنی تۆی گەنم و لە سەرەتاکانی مانگی حوزەیران و پێش هاتنی وەرزی هاوین دەست بە دروێنەکردنى دەکرێت، ئەوانیش هەوڵدەدەن بەم سێ قۆناغە رێنمایى بدەن بە جوتیارەکانیان لەماوەی ئەم مانگانەدا.
لە سنوری پارێزگای هەڵەبجەدا 110 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی هەیە، ساڵانە نزیکەی 65 هەزار دۆنم دەکرێت بە گەنم و دانەوێلە و گەنم و جۆ.
پێداچونەوە- وریا فەتاح