فەرمانبەران سەرقاڵی راپەڕاندنی کاری هاوڵاتیانن _ وێنە: تۆڕی کۆمەڵایەتی
تا ساڵی نوێ پشووە
تەنیا سبەی دەوام هەیە ئەگەر دەچن بۆ فەرمانگەیەک
964+
ئەحمەد مستەفا
تەنیا سبەی یەکشەممە بۆ ساڵی 2023 دەوامی فەرمانگە حکومییەکان دەکرێ و تا ساڵی 2024 بەداخراوی دەمێننەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان یەک هەفتەی پشووی راگەیاندووە.
پشووەکە لە رۆژی دووشەممە 25.12.2023 بۆ 2.1.2024 بەردەوام دەبێت، دانیشتووانی جیهان و لەناویاندا دانیشتووانی هەرێمی کوردستان پێ دەنێنە ساڵێکی نوێوە.
بۆ سەری ساڵ هەرێم چاوەڕێی 200 هەزار گەشتیارە و هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری هەیە
ژمارەیەک لە فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پارێزگا و ناوچە جیاوازەکان لە بڵاوکراوەدا بە رای گشتییان وتووە، ئەم ماوەیە سەرقاڵی جەردی ساڵانە دەبن، وە ژمارەیەکی دیکەش تەنیا سبەی یەکشەممە لە ئەمساڵدا دەرگایان کراوە دەبێت، سبەی دوا فرسەتی مامەڵەکانە.
بۆ ئەو کارانەی لە جەرد و پێداچوونەوەی ساڵانە دەکرێ، پێشتر، زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی کرد بە 964ی وت، وەک شارەوانی سلێمانی ئامادەکارییان دەستپێکردووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو کارمەندانەی لە سەرۆکایەتی شارەوانی بە گرێبەست دامەزراون، وە هەموو ئەو رێکارانەی پەیوەستن بە راژەی گشتی فەرمانبەرا و مۆڵەت و ژمارەیان.