دیمەنی ئەو ئۆتۆمبێل و چەکەی کە دەستیبەسەردا گیراوە.وێنە.پۆلیسی دارستانی گەرمیان
لە گەرمیان
بەم شەوی زستانە پێش ئەوەی راوی هیچ بکەن دەستگیرکران
964+
توانا نەقی
سێ راوچی بەم سەرماوسۆڵەیە فرسەتیان هێنابوو لە گەرمیان و لە ناحیەی مەیدان راوبکن، بەڵام پێش ئەوەی هیچ باڵندە و ئاژەڵێک راوبکەن دەستگیرکران.
ئەمشەوی هەینی، پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی ژینگەی خانەقینەوە لە سنووری ناحیەی مەیدان سێ سەرپێچی کار کە ویستوویانە راوبەکن دەستگیرکران.
دەشلیت، جگە لە خۆیان دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمێل و چەکێکیشیاندا.
ئێستا ئەو کەسانە رەوانەی لای ناحیەی مەیدان کراون و لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت.