سبەینێش بەردەوامە
لە هەولێر پاڵەوانیەتی نمایشی ئەسپی جوانی عەرەبی بەڕێوەچوو
964+
هێژا خەسرەو ـ هەولێر
بە بەشداری چەندین ئەسپی گرانبەها لە یانەی ئەسپسواری هەولێر پاڵەوانیەتی جوانی ئەسپی عەرەبی بەڕێوەچوو، هەروەها پاڵەوانیەتییەکە بۆ سبەی شەممە هەر بەردەوام دەبێت بەهۆی زۆری ژمارەی ئەسپەکانەوە.
رێکخەرانی پاڵەوانیەتییەکە دەڵێن: هەوڵێکی زۆرماندا و زۆر ماندوو بووین بۆ ئەوەی ئەم پاڵەوانیەتییە بە باشترین شێوە بەڕێوەببەین، چونکە ئەسپەکان چەند مانگێکە ئامادەکراون و ئێمەش ماوەیەکی زۆرە بۆ رێکخستنەکە بەردەوام کارمان کردوە.
وتیشی، دەمانەوێت پاڵەوانیەتی و وەرزشی ئەسپسواری لە هەولێر ناوبانگێکی باشی هەبێت.
خاوەن پلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەم میدالیای زێڕ، زیو و برۆنز وەردەگرن، لەگەڵ ئەوەشدا خەڵاتی دارایی بۆ ئەسپەکە و راهێنەری ئەسپەکە، هەروەها خاوەنی ئەسپەکەش هەیە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی