دیمەنێکی سلێمانی لە ئاسمانی شارەکەوە _ وێنە: 964
زیاترە لە 13 ملیار دینارە
داهاتی سلێمانی لە چاو هەفتەی رابردوو زیادی کردووە
964+
توانا نەقی
بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی شافافییەت، داهاتی هەفتەی رابردوو تا ئەمڕۆ لە پارێزگای سلێمانی کە هاوکات پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕینیشی لەگەڵدایە زیاتر لە 13 ملیار دینار بووە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە لە 16.12.2023 تا 22.12.2023 کۆی داهاتی کۆکراوەی نانەوتی ئەو ناوچانە 13 ملیار و 64 ملیۆن و 869 هەزار و 256 دینار بووە.
خستنەرووی داهاتی ئەم هەفتەیە بە پێی ماڵپەڕەکە لە کاتێکدایە داهاتی مانگانەی پارێزگاکە لە دابەزیندایە، بەڵام بەبەراورد بە هەفتەی پێشوو زیادی کردووە.
لەو داهاتەی بڵاوی کردووە تەوە بڕی 10 ملیار و 964 ملیۆن و 312 هەزار و 81 دینار بەشێوەی نەختینە بووە، هەروەها بڕی ملیارێک و 548 ملیۆن و 998 هەزار و 24 دینار بەشێوەی چەک بووە، ئەوەشی بە شێوەی مقاسە بووە 569 ملیۆن و 558 هەزار و 200 دینار بووە.
ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.