کەشوهەوای 964
لێزمە باران و بەفرە
ئەم دوو رۆژە بەتەواوی ساردی دەکات
964+
پەری ساڵح
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و بەشێکی زۆری کاتەکانیش باران بارین دەبێت لە سنوری ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بەفر بارین هەیە.
پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ 3 بۆ 5 پلە نزم دەبێتەوە، کەشناسی پێشبینی دەکات بۆ سبەی شەممە باران بارین بەردەوام دەبێت بەتایبەت لە سنوری دهۆک و هەولێر ئەگەری لێزمە باران هەیە و خێرایی با چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
پێشبینی بۆ پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ بەمجۆرەیە:
هەولێر: 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 11 پلەى سیلیزى
دهۆک: 12 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 11 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 18 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى
سۆران: 8 پلەى سیلیزى