رێستۆرانتەکان هۆکارن

40 هەزار مەتر سێجا پیسی لە رووباری دیجلە دەرهێندرا

964+

پێشەوا محەمەد

بەرپرسێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاشککرای دەکات، 40 ملیار مەتر سێجا پیسییان لە رووباری دیجلە دەرهێناوە و لە پڕۆسەکەش بەردەوامن.

خالید رەشید، کە بەرپرسێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە، بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی رووبارەکان هەڵمەتی پاککردنەوەی رووبارەکانی دەستپێکردووە و بەپێی ئەوەی دەبیندرێت پیسییەکی زۆر لەناو دیجلەدا کۆبووەتەوە.

ناوبراو هۆکاری بەشی زۆری کۆبوونەوەی ئەو پیسییەی بۆ ئەو رێستۆرانت و کافێیانە دەگەڕێنێتەوە، کە لەسەر رووبارەکەن و پیسییەکانیان دەخەنە دیجلەوە.

“ئەو پیسییانە بەربەستیان لەبەردەم ئاوی دیجلە دروستکردبوو و نەدەگەیشتە پارێزگاکانی دیکە، بەڵام بە لابردنیان هەم دیمەنێکی جوانتر بە رووبارەکە دەبەخشێت و هەم رێرەوی ئاوەکەش دەکرێتەوە”، ئەوەش قسەی خالید رەشیدە.

ناوبراو دڵنیایی دەدات رێکاری پێویست بۆ رێستۆرانت و کافێکان دادەنێن، تا جیتر پیسییەکان نەخەنەوە ناو رووباری دیجلەوە.

پێشتر وەزارەتی ژینگەی عێراقیش هۆشداری دابوو لەوەی، رۆژانە 500 بۆ ملتۆنێک مەتر سێجا ئاوی پیس دەڕژێتە رووباری دیجلەوە.

وەزارەتی ژینگەی عێراق: رۆژانە یەک ملیۆن مەتر سێجا ئاوی ...

وەزارەتی ژینگەی عێراق: رۆژانە یەک ملیۆن مەتر سێجا ئاوی پیس دەڕژێتە دیجلەوە