کەمتر ئاو بەفیڕۆ دەچێت
شێوازێکی نوێی ئاودانی درەخت پێشنیار دەکرێت
964+
ژووری هەواڵ
کۆمپانیایەک لە هەرێمی کوردستان پێشنیارێکی نوێی بۆ دەستەی ژینگەی هەرێم کردووە بۆئەوەی شێوازێکی نوێی ئاودانی درەخت و نەمام بگرنە بەر کە کەمتر ئاوی پێویستە و سودی زیاترە.
ئەمڕۆ سێشەممە 20.12.2023، ئەحمەد محەمەد، بڕیاردەری ئەنجومەنی باڵای ژینگەی هەرێمی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، ئەو شێوازە ئاودانەی کە کۆمپانیاکە پێشنیاریکردووە بریتیە لە دانانی بۆکسێک لە سەروو رەگی درەختەکەوە کە مەودای ئاودانی درەختەکان کەمدەکاتەوە.
“بە دانانی ئەو بۆکسانە، درەختەکە لەبری ئەوەی چەند رۆژ جارێک ئاو بدرێت، دەتوانرێت 15 بۆ 30 رۆژ جارێک ئاو بدرێت”، ئەحمەد محەمەد وای وت.
دەستەی ژینگە دەڵێت، “کۆمپانیای دڵدۆز پێشنیارەکەی کردووە و نرخی ئهو بۆكسانهی كه له نێوخۆی ههرێمی كوردستاندا بۆ ئهم مهبهسته بهرههمیان دههێنێت بۆ نیوهی ئهو نرخه كهمكردۆتهوه كه لهدهرهوهی ههرێم هاورده دهكرێت”.
بڕیارە کۆمپانیاکە لە مانگی دووی ساڵی داهاتوودا دەستبکات بە بەرهەمهێنانی بۆکسەکان، ئەو جۆرانەی کە ئۆرگانین لە ماوەی ساڵێک بۆ ساڵ و نیوێک شی دەبنەوە و تێکەڵی خاک دەبن، جۆرە پلاستیکەکەش نزیکەی 10 ساڵ بەرگە دەگرێت و دوای 10 ساڵ کۆمپانیاکە وەریدەگرێتەوە و ریسایکلی دەکاتەوە.