کارمەندێکی بنکەی دەنگدان لە کەرکوک - وێنە: 964+
دوو جۆرن
118 سكاڵا له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان تۆمار كراون
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەمڕۆ چوارشەممە 20.12.2023 کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەکان له عێراق، ژمارەی ئەو سکاڵایانەیان ئاشكرا كرد، کە لە دەنگی تایبەت و گشتیدا پێشکەش کراون.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: “کۆی ئەو سکاڵایانەی تا ئێستا بەدەستی کۆمسیۆنەوە گه‌یشتوون بۆ هەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتی، گەیشتووەتە 118 سکاڵا”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەوان دابەشکراون بەسەر 55 سکاڵا بۆ دەنگدانی تایبەت و 63 سکاڵا بۆ دەنگدانی گشتی”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن سكاڵای زیاتر بێنه تۆماركردن، چونكه هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌نگه‌كانیش هه‌ژمار نه‌كراون.
جومانه غه‌لای ئاشكرای كرد، سكاڵاكان دوو جۆرن، هه‌ندێكیان زه‌رد و هه‌ندێكیان سه‌وزن، زه‌رده‌كان ره‌تده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام سه‌وزه‌كان تایبه‌ته به نوێنه‌ری لایه‌نه‌كان و چاودێران بۆیه به‌دواداچوونی بۆ ده‌كرێت و رێككاری یاسایی بۆ ده‌گیرێته‌به‌ر.
رۆژی دووشه‌ممه 18.12.2023 هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق “جگه له هه‌رێمی كوردستان” ئه‌نجام درا، كه دوو رۆژ پێشتریش ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
هاوكات دوێنێ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له به‌غدا ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی راگه‌یاند و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له دوو سێ رۆژی داهاتوو ئه‌نجامی كۆتایی رابگه‌یه‌ندرێت.