یەکێکیان بەخشینە
پێنج رێگا تا خواردنی سەر سفرەکان بەفیڕۆ نەچن
964+
ئەحمەد مستەفا
دەزگای پاراستنی ژینگە، پێنج رێگا بۆ خێزان و چێشتخانەکان پێشنیاردەکات تا لە رێگەیەوە، ئەو خواردنە زیادانەی سەر سفرەکان و پاشەڕۆکان دەمێننەوە، لە جێگەی بە فیرۆدان سودیان لێوەبگیردرێت.
ئەوانیش؛
– رێگری لە پاشماوەی خۆراکی لە بەرهەم هێنان، کڕین، چەند پێویستە ئەوەندە بکڕە.
– بەخشین لە خواردنەکە.
– بەشیێک بکە بە خۆراکی ئاژەڵان.
– بۆ پەین درووستکردن بەکاریبهێنە.
– بۆ بەپیتکردنی جۆری خاک بەکاری بهێنە.
ئەم دەزگایەی پاراستنی ژینگە، لە ئەمریکاوە رووپێوی گرفتە ژینگەییەکان دەکات و ئەرکی پاراستنی لە ئەستۆ دەگرێ، ئەو لە توێژینەوەیەکدا ئاماژە بەوەدەکات، رێگریکردن لە بەفیڕۆدانی خۆراک لە پلەی یەکەمدا سوودبەخشترین بژاردەیە بۆ ژینگە، کاتێک خۆراک بەفیڕۆ دەچێت، هەموو ئەو سەرچاوانەی کە چوونەتە ناو بەرهەمهێنان، دابەشکردن و ئامادەکردنی بەفیڕۆ دەچن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو خۆراکە تەندروستانەی کە نەفرۆشراون یان نەخوراون دەتوانرێت رزگاربکرێن، ئەوەش بە بەخشینیان، بەخشینی خۆراک یەکێکە لە رێگا پەسەندکراوەکان، چونکە دڵنیای دەدات لەوەی خۆراک و ئەو سەرچاوانەی کە بۆ بەرهەمهێنانی بەکاردەهێنرێن بەفیڕۆ نادرێن.