سێ ئاسک بە سەربڕاوی دۆزرانەوە لە کەلار- وێنە :964
لێكۆڵینهوهى بۆ دهكرێت
سێ ئاسک بە سەربڕاوی دۆزرانەوە
964+
میلاد جەلال
لە نزیک ناوچەی پیشەسازی لە ناحیەی ڕزگاری ، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ ئاسک بە سەربڕدراوی دۆزراونەتەوە، پۆلیسی دارستانیش دەڵێت بەدواداچون دەکەین.
شوان محەمەد بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی گەرمیان بە 964ى وت”ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە ئاگادارکراینەوە لە بونی لاشەی سێ ئاسک لە ناحیەی ڕزگاری”
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانیان ڕۆشتونەتە شوێنەکە بۆ لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە و سود وەرگرتن لە کامێراکانی چاودێری ئەو ناوچەیە.