رێڕەوێکی بەردین بۆ گەشتیاران لە دهۆک دروست دەکرێت. وێنە :964
بە بەرد رێگەیان بۆ دروستکردووە
لە دهۆک شاخێک دەکرێ بە پڕۆژەی گەشتیاریی
964+
هیڤی دێوالی _ دهۆک
رێڕەوێکی بەردین بۆ گەشتیاران لە شاخی کێلیا شەدا لە دهۆک دروستکرا.
رێگاکە تایبەت دەبێت بە پیادەی گەشتیاران، لە لایەک دیمەنەکانی دهۆک دەبینرێ و لەلایەکی دیکە بەنداوی دهۆک خۆیی نمایشکردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست 964 کەوتووە،لەپاش قۆناغی دروستکردنی رێگاکە بەبەرد، تەنیشتەکانی محاجەرە دەکرێت و بە درێژای رێگاکە دار دەجێندرێت و رووبەرەکەی سەوز پۆش دەکرێت.
لە دهۆک مۆڵەتی کەرتەکانی گەشتیاری و بازرگانی پێشەنگن
ئەمڕۆ دووشەممە 18.12.2023، شڤان عەزیز، ئەندازیاری پڕۆژەکە بە 964ـى وت، رێڕەوەکە بە دوو قوناغ دروستدەکرێت، کارەکانی قوناغی یەکەم 99%ی تەواو بووە، کە درێژایی رێگا بەردینەکە 385 مەتر و پانی دوو مەتر و 40 سانتیمەتر بووە.
بە وتەی ئەندازیاری سەرپەرشتیار بێت، قۆناغی دووەم لە مانگی شەشی ئەمساڵ دەستیپێکردووە و نزیکەی 35%ی تەواو بووە، “لە پلانی گوشتوگوزاری شارەکەدایە، لە داهاتوو شاخی کێلیا شەدا بکرێ بە شوێنێکی گەشتیاری و چەند رێگایەکی تر بۆ سەرکەوتن دروستبکرێت”، شڤان عەزیز وای وت.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا