سێ مانگه‌كه‌ى زستان وا ده‌بێت
رۆژانى پشووى فه‌رمى قه‌ڵادزێ ئاو دابه‌ش ناكات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌ى ئاوى خاس له پشده‌ر ئاوى بۆ قه‌ڵادزێ دابه‌ش نه‌كرد، سەرپەرشتیاری پڕۆژه‌كه ده‌ڵێت، له‌م وه‌رزه‌دا رۆژانى پشوو ئاو دابه‌ش ناكه‌ن.
پڕۆژەی ئاوی خاس، ئاوى پاك بۆ نزیكه‌ى 90 هه‌زار كه‌س له سنوورى قه‌ڵادزێ دابین ده‌كات، كه‌وتووه‌ته سه‌ر زێی بچووك له سنوورى قه‌زاى پشده‌ر.
ئەندازیار مارف مەحمود، سەرپەرشتیاری پرۆژەكه به 964ـى وت، له وه‌رزى زستاندا به به‌رده‌وامى له رۆژانى پشووى فه‌رمیدا ئاو دابه‌ش ناكه‌ن، هۆكاره‌كه‌ش كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوه له‌م وه‌رزه‌دا.
وتیشی “ئه‌مڕۆ كه پشووى فه‌رمى بوو ئاو دابه‌ش نه‌كرا، به‌ڵام كێشه‌ى بێ ئاوى دروست نه‌كردووه و سبه‌ى ده‌ست به دابه‌شكردنى ده‌كه‌ینه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد له هه‌ر سێ مانگى وه‌رزى زستاندا سیستمى دابه‌شكردنى ئاو به‌و شێوه‌یه‌یە و ئه‌وه‌ش بووه‌ته ده‌رفه‌ت، كه پشوو به كارمه‌ندانى ئه‌م پڕۆژه‌یه بده‌ن.
سه‌رپه‌رشتیارى پڕۆژه‌کە، دووپاتیكرده‌وه، پڕۆژه‌كه‌یان هیچ كێشه و گرفتێكی ته‌كنیكى نییه و هه‌ر به سیستمى جارانیش ئاو دابه‌ش ده‌كه‌ن.