هاوڵاتییه‌كی ده‌نگده‌ر له كه‌ركوك:
“هه‌ستده‌كه‌م ده‌ستێك هه‌یه وابكات جیهازی گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كان نه‌یخوێنێته‌وه”
964+
كاروان ساڵحی – كه‌ركوك
هاوڵاتییه‌كی كورد له كه‌ركوك رایگه‌یاند، له چوار كه‌س سێ كه‌س ده‌نگیان نایخوێنێته‌وه له لایه‌ن ئامێره‌كانی ده‌نگدان.
هاوڵاتییه‌كه به 964ی راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆن قسه‌ی كردووه و پێیان وتووه ئامێره‌كان ده‌نگه‌كان ناخوێنێته‌وه.
“هه‌ست ده‌كه‌م ده‌ستێك هه‌بێت و وابكات ئامێره‌كان ده‌نگه‌كه نه‌خوێننه‌وه”، ئه‌مه قسه‌ی ئه‌و هاوڵاتییه‌ی كه‌ركوكه بۆ 964.
داواشی له خه‌ڵكی كه‌ركوك و كوردی كه‌ركوك به تایبه‌تی ده‌كات، بڕۆن ده‌نگ بده‌ن، چونكه ده‌ڵێت كاته‌كه كه‌می ماوه.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا