لەسەر گوگڵ جێگیر دەکرێت
نەخشەی ئیدارەی راپەڕین دەبێتە وێنەی راستەقینە
964+
ژووری هەواڵ
وێنەی کوچە و کۆڵانەکانی سنوری ئیدارەی راپەڕین دەخرێنە سەر Google Map و Google Earth، سەرەتاش ناحیەی ئیسێوە وەک نمونەیەک دەبێتە خاوەنی ئەم خزمەتگوزارییە.
ئەمڕۆ دووشەممە 18.12.2023، ئاوارە عەلی، سەرۆکی شارەوانی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، ”سەرکەوتنێکی گەورە“ رادەگەیەنین لەو بوارەدا کە خزمەتێکی گەورە بە هاوڵاتیان و فەرمانگەکان دەگەیەنێت و لە داهاتوودا دەبێتە ژێرخانێکی گەورە بۆ شارەکانمان.
ئەم خزمەتگوزارییە بریتیە لە ئەپلۆدکردن و جێگیرکردنی وێنەی “ئێریال فۆتۆ” بۆ نێو نەخشەی گوگڵ ماپ، کە لە رێگەیەوە دەتوانیت وێنەی راستەقینەی شەقام و گەڕەکەکان ببینیت.
“لە ئێستادا وەکو نمونەیەک بۆ سنوری شارەوانی ئیسێوە لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیمان جێگیر کراوە، پشت بەخوا و ستافە دڵسۆزەکەمان لە داهاتوو ئەم کارە بۆ شارەکانی تریش ئەنجام دەدەین”، سسەرۆکی شارەوانی راپەڕین وای وت.
بۆ بینینی وێنەی سنوری شارەوانی ئیسێوە کلیک لێرە بکە.
پێشتریش سەرۆکایەتی شارەوانی راپەرین رایگەیاند، لیژنەیەکیان دروستکردووە بۆ ناونانی شەقام و کۆڵان و باخچەکانی سنوری ئیدارەی راپەڕین و لەو پرۆسەیە توانیویانە ناوی هەزار و 701 کۆڵان بخەنە سەر نەخشەی گوگڵ.