فێسیتڤاڵی کولتووری
فه‌رهاد پیرباڵ و شێركۆ عه‌بدوڵا له هه‌ولێر بۆ هه‌وادارانیان قسه ده‌كه‌ن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
فێستیڤاڵی ئه‌ده‌بی و كولتووری و كاری ده‌ستی بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ له هه‌ولێر رێكده‌خرێت، بڕیاره چه‌ند نووسه‌رێكی ناودار كۆڕ و سیمیناری جه‌ماوه‌ری بكه‌ن، له‌وانه‌ش فه‌رهاد پیرباڵ و شێركۆ عه‌بدوڵا
ئاشتی شێركۆ، سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵه‌كه به 964ی راگه‌یاند، له رۆژانی 21 تا 30ی ئه‌م مانگه فێستیڤاڵی ئه‌ده‌بی و كولتووری و كاری ده‌ستی له هۆڵی میدیای هه‌ولێر رێكده‌خرێت و رۆژانه له 10:0ی به‌یانی تا 06:00ی چالاكی و سیمینار و كۆڕ و بابه‌تی كولتووری دێنه پێشكه‌شكردن.
وتیشی، بڕیاره چه‌ند نووسه‌رێكی ناوداری كوردستان سیمینار و كۆڕ و دیداری ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری ئه‌نجام بده‌ن، دیارترینیان فه‌رهاد پیرباڵ “نووسه‌ر و رووناكبیر”، شێركۆ عه‌بدوڵا “شاره‌زای ده‌روونزانی”، قانیع خورشید “نووسه‌ری بواری عیرفانی”، ره‌مه‌زان مه‌سعود “بواری ده‌روونزانی”، شه‌فیقی حاجی خدر “نووسه‌ر و وه‌رگێڕ”، كارزان یاسین “راهێنه‌ری گه‌شه‌پێدان” و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه‌ش.
ئاشتی شێركۆ ئه‌وه‌شی به 964 وت، داوه‌تنامه‌یان بۆ وه‌شانخانه‌كان ناردووه به‌شداریی بكه‌ن و كتێب و به‌رهه‌مه‌كانیان له فێستیڤاڵه‌كه‌دا نمایش بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی باس كرد، چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌ری له رۆژانی فێستیڤاڵدا پێشكه‌ش ده‌كرێن.