ئەنجامەکان خراپن
سه‌مه‌د جه‌وهه‌ر ده‌ستی له كار كێشایه‌وه و دیداریش ده‌ڵێت قبوڵ نه‌كراوه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دوای شكستی ئه‌مڕۆی تیپه‌كه‌ی له خولی كوردستان، راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر سه‌مه‌د جه‌وهه‌ر ده‌ستی له كار كێشایه‌وه، به‌ڵام سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه ده‌ڵێت، قبوڵمان نه‌كردووه و هێشتا ماوه بڕیار بده‌ین.
ئه‌مڕۆ له خولی نایابی كوردستان یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی خۆیدا به 1-4 گۆڵ به یانه‌ی سه‌یدسادق دۆڕا، دوای یارییه‌كه سه‌مه‌د جه‌وهه‌ر راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستی له كار كێشایه‌وه.
دیدار حامید سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌ی هه‌ولێر، به 964ی راگه‌یاند، راسته كاپتن سه‌مه‌د ده‌ستی له كار كێشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام من وه‌ك سه‌رپه‌رشتیار قبوڵم نه‌كردووه و داواشم لێكردووه له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌ز ببێته‌وه.
وتیشی، تیپه‌كه هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌مه‌د جه‌وهه‌ر گه‌ڕایه‌وه خولی نایاب و خۆیشی سه‌رجه‌م یاریزانانی تیپه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردووه، بۆیه واباشتره به‌رده‌وام بێت.
سه‌باره‌ت به قبوڵكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی سه‌مه‌د جه‌وهه‌ر، سه‌رپه‌رشتیاری یانه‌ی هه‌ولێر له خولی كوردستان وتی، پێویسته ده‌سته‌ی كارگیڕی كۆببێته‌وه و بڕیار بده‌ن.
یانه‌ی هه‌ولێر له خولی كوردستان بارودۆخی خراپه و له كۆی 10 یاری، 8 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی پێش كۆتایی ریزبه‌ندییه.