هۆکارەکەی نادیارە

تا دێت لە کارکەوتنی ئامێری بنکەکانی دەنگدان زیاتر دەبن

964+

ژووری هەواڵ

دوای تەواو بوونی کاتی دەنگدانی تایبەتی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کاتژمێر 6ـی ئێوارە زۆرێک لە ئامێرەکانی هەژمارکردنی دەنگەکان لە بنکەی شارە جیاوازەکان لەکارکەوتوون.

بەپێی زانیاری پەیامنێرانی 964 لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکوک و خانەقین و جەلەولا زۆرێک لە ئامێرەکان لەکارکەوتوون و ئیش ناکەن.

پەیامنێری 964 لە سلێمانی رایگەیاند، لە سلێمانی 15 ئامێری بنکەکان لە کارکەوتوون، لە هەولێریش ژمارەیەک بنکە ئامێرەکانی ئیش ناکەن تا راپۆرتی دەنگەکان هەژمار بکات.

لە کەرکوکیش زۆرینەی ئامێری بنکەکان کارناکەن و ئەوانەی راپۆرتی کۆتاییان راگەیاندووە ژمارەیان لە پەنجەی دەست تێناپەڕێت.

بەپێی قسەی پەیامنێری 964 لە خانەقین لە هەریەک لە بنکەکانی قوتابخانەی زەیتوونە و قوتابخانەی مەنزەرییە ئامێرەکان کارناکەن و لە هەرسێ بنکەکەی ناحیەی گوڵاڵەش(جەلەولا) ئامێرەکان راپۆرت نادەن.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە کۆمسیۆن بۆ 964 وتی، بەپێی رێنمایەکان ئەگەر تا کاتژمێر 12ـەی شەو کێشەی ئەلیکتۆرنی ئامێرەکان چالاک نەبێت سندووقەکان ئەبرێن بۆ کۆگاکانی کۆمسیۆن لەوێ جارێکی تر بەدەستی جیاکردنەوە بۆ دەنگەکان دەکرێت.

دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات

دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات