لە کەرکوک

سێ کیلۆ حەشیش لە فلتەری ئاودا دەستی بەسەرداگیرا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

بازرگانێکی مادەی هۆشبەر لە کەرکوک بە سێ کیلۆ حەشیشەوە دەستگیرکرا.

دوای چاودێریکردنێکی ورد پۆلیسی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر لە کەرکوک توانیان بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەستگیربکەن.

سەرچاوەیەکی ئەمنی کەرکوک تایبەت بە 964ـی وت، دوای چاودێریکردنی هاتوچۆی ئەو بازرگانە لە ناو شاری کەرکوک، هێزێکی سەر بە نەهێشتنی مادەی هۆشبەر توانیان لە کاتی کڕین و فرۆشتن دەستبگرن بەسەر بڕی سێ کیلۆ حەشیش.

وتیشی، حەشیشەکەیان لە ناو فلتەری ساردکەرەوەی ئاوی ماڵان حەشاردابوو بۆ ئەوەی جێی گومان نەبێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان: سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر دەس...

نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان: سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیر کران