رێژەی بەشداری لە تەواوی عێراق چەندە؟

رێژەی بەشداری دەنگدان لە کەرکوک %70 بووە

964+

فەهمی نەبی

کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کەرکوک رایگەیاند %70 بووە، هاوکات رێژەی بەشداری لەسەرانسەری عێراق %67 بووە ئەمەش بەپێی دواین راگەیەنراوی کۆمسیۆن.

عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رێژەی دەنگدانی تەواوی عێراقی راگەیاند و ئەوەشی وتوە، لە تەواوی عێراق ئەوانەی خۆیان بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان کاندیدکردبوو ژمارەیان 706 هەزار کەس بووە.

هاوکات نوسینگەی نیشتمانی هەڵبژاردنەکان لە کەرکوک بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان هیچ سکاڵایەک تۆمارنەکراوە کە شایستەی راگرتنی پرۆسەکە بوبێت.

ئەمڕۆ شەممە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو، دادوەر حسێن عەبدولسەدا ئەندامی نوسینگەی نیشتمانی هەڵبژاردنەکان بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی قسەیکردووە دەڵێت، ئەمڕۆ بەبێ گرفتێکی ئەوتۆ لە 29 ناوەند و 135 وێستگە پرۆسەکە بەڕێوەچوو.

بەوتەی ئەو داوەرە ئەمڕۆ لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە کەرکوک 57 هەزار و 330 کەس دەنگیان داوە.

ئەوانەی ئەمڕۆ لەدەنگدانی تایبەت وەک کارمەندی هێزە ئەمنییەکان ناویان هەبووە لەسەرجەم عێراق، ژمارەیان دوو ملیۆن و دوو هەزار و 393 کەس بووە، هاوکات 48 هەزار و 260 کەس وەک ئاوارە مافی دەنگدانیان هەبووە، سەرجەمی ئەو دەنگدەرانە لە 600 بنکەی دەنگدان و دوو هەزار و 367 وێستگەی دەنگیان داوە.

رێژەی بەشداری لەچەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق بەمجۆرە بووە:

هەولێر دەنگدانی هێزە سەربازییەکان %86.6 بووە، دەنگدانی ئاوارەکان %63

دیالە %78

واست %72.2

دیوانیە %77

بەسڕە %72

نەجەف %68

کەربەلا %69

زی قار %72

دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات

دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات