لە گوندێکی رۆڤیا

کەوتنی دەرگایەک ژیانی لە منداڵێکی 9 ساڵان سەندەوە

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی تۆپزاوای ژێری سەر بە ناحیەی رۆڤیا منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵان ویستوویەتی دەرگای ماڵەوە بکاتەوە، دەرگاکە کەوتووە بەسەریدا و گیانیلەدەستداوە.

نێچیرڤان فەخرەدین هەرکی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ بە 964ی وت، نزیکەی کاتژمێر 7:00 بوو ئاگادار کراینەوە لەبوونی حاڵەتێکی گیانلەدەستدان لە ناحیەی رۆڤیا، راستەوخۆ تیمەکانمان ئامادەکاریان کرد بۆ پێشوازی لە تەرمەکە، تەرمی منداڵە نۆ ساڵەکە گەیشتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ کە گەیشت گیانیلەدەست دابوو.

وتیشی، دواتر تەرمی مناڵەکە رەوانەی پزیشکی دادی قەزای ئاکرێ کرا بۆ پشکنین.

بەگوێرەی وتەی کەسوکاری منداڵەکە کە قسەیان بۆ نەخۆشخانەی ئاکرێ کردووە، “دەرگای ماڵەکە لە جۆری سکە بووە کە راگرتنی دەرگاکە تەنیا لەسەر یەک شیشە بووە و ئەگەری کەوتنی زۆر بووە”.

منداڵەکە قوتابی پۆلی سێیەمی بنەڕەتی بووە لە قوتابخانەی تۆپزاوای ژێری.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

بەهۆی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لەلایەن منداڵێکەوە منداڵێکی د...

بەهۆی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لەلایەن منداڵێکەوە منداڵێکی دیکە گیان لەدەستدەدات