ڤیزە و ماستەرکاردیشی دەوێت

دوای سێ ساڵ هێڵی ئاسمانی عێراقی تکتیتی ئەلیکترۆنی گەشتەکانی کارا کردەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەمشەو لە بڵاوکراوەیەکدا، هێڵی ئاسمانی عێراقی دەستی بە تکتبڕینی ئەلیکترۆنی گەشتەکان کردەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بۆ ماوەی سێ ساڵ وەستابوو.

لە رێگەی ماڵپەرێکی ئەلیکترۆنییەوە بەبێ ئامادەبوونی مەیدانی، خوازیار دەتوانێ کاتی گەشتەکەی بەدەستبهێنێت.

بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانی عێراقی، ئەندازیار مەناف عەبدولنەعیم ئەمشەو 14.12.2023 لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، “ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی گواستنەوە خزمەتگوزاری تکتبڕینی ئەلیکترۆنی بۆ بلیتەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی کارا کردەوە، بە ئامانجی کارئاسانیکردن و دابینکردنی خزمەتگوزاریی ئەلیکترۆنی بۆ گەشتیاران”.

هێڵی ئاسمانی عێراقی ئۆفەرەکانی هەمەچەشن دەکات

هێڵی ئاسمانی عێراقی ئۆفەرەکانی هەمەچەشن دەکات

بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانی عێراقی ئەوەش دەڵێت، “هەروەک دوورکەوتنەوە لە کێشەی رۆتینی و تکتبڕین لە فەرمانگەکانی دەرەوە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە سێ ساڵ وەستێندرا”.

بەوتەی بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقی بێت، “ئەو خزمەتگوزارییە رێگە بە کڕیاران دەدات بە ئاسانی تکت ببڕن، بە چوونە ناوەوەی راستەوخۆ بۆ ماڵپەڕەکە و هەڵبژاردنی شوێنی مەبەست و دانانی وادەکەی بەشێوەیەکی ئاسان، هەروەک میکانیزمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە رێگەی کارتی ڤیزە و ماستەرکاردەوە دەبێت”.