هەمووان چاوەڕێى بینینى دەکەن

گولەر یەکەم یارى بۆ ریاڵ دەکات

964+

سۆما حەکیم زادە

دواى زنجیرەیەک پێکان و دوورکەوتنە، بەڵام کوڕە تورکییەکەى ریاڵ مەدرید هەنگاوى گەورەى ناوە بۆ چاکبونەوە و پێدەچێت لە ماوەیەکى نزیکدا بگەڕێتەوە یاریگا و یەکەم یارى بە درێسى مێرەنگییەوە (درێسی ریاڵ مەدرید) ئەنجام بدات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، یانەى ریاڵ مەدردید مەشق و راهێنانەکانی ئاردا گولەى لە ڤاڵدێباس (یاریگای مەشقی ریاڵ مەدرید) بڵاوکردەوە و هەموو شتێک دەریدەخات کە خۆی بۆ گەڕانەوە ئامادە دەکات.

وەک یەکێک لە ئەستێرە دەرکەوتووەکانى تۆپی پێی تورکیا، گولەر لەم هاوینەدا لەلایەن دوو یانەی زەبەلاحی تۆپی پێی ئیسپانیاوە سەرنجی درا، بەڵام لە کۆتاییدا دوای رەتکردنەوەی پێشنیارەکەی بەرشەلۆنە، قەڵاى سپى ریاڵى هەڵبژارد.

ماوەیەکى زۆرە، هاندەران و ستافى بەڕێوەبەرانى ریاڵ چاویان لەوەیە گولەر بە درێسى ریاڵەوە ببینن، بۆیە ئێستا دڵخۆشن بە هەنگاوەکانى چاکبونەوەى یاریزانەکە بۆ ئەوەى ببێتە یارمەتیدەرێکى بەهێزى کوڕانى کارلیتۆ بۆ یارییەکانى دواى ساڵى نوێ.

نەخۆشخانەى ریال مەدرید جمەى دێت

نەخۆشخانەى ریال مەدرید جمەى دێت